له راگه‌یاندراوێکدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی تورکیا ئاشکرای کردووه که بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی تازه ده‌چنه به‌ر خوێندن واته له پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن، جێگه‌یان بۆ 100 هه‌زار منداڵی سووری کردوه‌ته‌وه و، دوای جه‌ژن ناوه‌کانیان ده‌نووسرێت و ده‌ست به خوێندنی خۆیان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌یش کردوه، که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا به زمانی عه‌ره‌بی له تورکیا که‌مه، بۆیه ئه‌و قوتابیانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی بخوێنن، ده‌برێنه قوتابخانه ئایینییه‌کانی تورکیا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش 450 هه‌زار قوتابی ناوی خۆی تۆمار کردوه و، ئه‌وانیش دوای جه‌ژن ده‌ست به خوێندن ده‌که‌ن....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٢٣
News ID: 779085
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی تورکیا ئاشکرای ده‌کات که بۆ ئه‌مساڵ 900 هه‌زار منداڵی سووریایی له تورکیا ده‌خرێنه به‌ر خوێندن.